ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو بتی شکاو
٨. هەستێکی بریندار
گوڵی یەخان،
ژاکاوی گوڵدانی دوێنێ!
بەسە، چیتر... هەنیسکی تۆ نامبزوێنێ
دڵداریمان
ئیتر بەس بێ و ببڕێتەوە،
یادگاریمان
لە تابلۆی یاد بسڕێتەوە،

با بژاکێ،
با بچەمێ
گەردنی شەستپەڕی دواڕۆژ،
کە سەردەمێ
زۆر بە ئاوات بووم بیگەمێ
(١٩٦٧ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit