ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو بتی شکاو
٦. کێوی باوەڕ
با تریشقە بێ، با برووسکە بێ
ئاسمانی ژینم بێ ترووسکە بێ

با دەوروپشتم گرمە و گاڵە بێ
با دیمەنی خوێن بۆم گوڵاڵە بێ

پەیمانم داوە بە زنجیرەی کێو
کە تیشکی خۆری نێزیکە لە لێو

گەر ڕەهێڵە بێ و بەردیش ببارێ
لە کێوی باوەڕ نایێمە خوارێ!
(١٩٦٧ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit