ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
بتێک بووی دەسکردی خۆم،
کڕنووشم بۆ دەبردی
لە ساتی تەنیاییمدا
سکاڵام بۆ دەکردی.

بەڵام، ئەمڕۆ لە دەورت
کۆمەڵێ کڕنووشبەران
تفری نەخشی پیرۆزی
پەنجەی منیان هەڵوەران؛

شێلایان ئەو شۆخییەی
جێی سەرنج بوو بۆ هەڵبەست
ژەنگیان خستە ئەو دڵەی
پرد بوو بۆ ژێر پێی مەبەست

کە وابێ، تۆ داڕشتەی
دەستم بی و بۆ من نەبیت؛
ئیتر بۆچی لەژێر پێم
ئەنجن به ئەنجن نەبیت!
(١٩٦٧ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit