ئەی خوای خەوتن،
وا شەو هات، شەو!
پێشکەشم کە وچانێک خەو
یا هەر نەبێ، تەنیا ساتێ
مێشکم سڕ کە، بیدەرێ بەنگ...
گەر نەشخەوێ،
لە کار کەوێ وەک هی دەبەنگ،
ئەی خوای خەوتن!
وا دوو ساڵە نوێژ دەکەم، هانا دێنم،
ئەژنۆم لەژێر پێیانی تۆ دەچەمێنم،
تاکوو ساتێک بیر و هۆشم لە کار بخەی،
ئۆقرە بگرم،
پێڵوو داخەم،
بڵێم ئۆخەی!
***
ئەی خوای خەوتن!
وەک دەبینیت
نەوتەمەنم، تین و تاوم،
خوێنی گەرم و ماسوولکەی لەش،
شیلەی دڵ و پرشەی چاوم
وا خەریکی ماڵئاوایین
لە ئێسقان و پێستی ماوم!
دە ئێستاکەش،
نەچووە و بچێ، هێشتاکە هەم،
خوێنم گەرمە و ئاسۆی هیوا بەدی دەکەم.
کەوابێ... ها... نیوەی ژینم لێ بسێنە،
تەنیا ساتێک دڵنیام کە، بمخەوێنە.
***
ئەی خوای خەوتن!
جڵەوگری تەنسرەوتن،
دەنگ بنێرە بۆ من، هەمووم،
بڵێ، ئەی لەش،
دە بسرەوە،
دەمی خەوە
بڵێ: پێڵوو
خاو بە، بنوو
بڵێ: ئەی یاد،
بپێچەوە بیرەوەری،
بیرەوەریی ڕۆژانی خۆش لەگەڵ پەری.
بڵێ: ئەی سۆز،
ئەندێشەکەی تەلیسماوی، بیری ڕەوان،
بڕۆن... هەموو
دەست کەنە مل فریشتەکەی شیعری شەوان
بە جێی بێڵن تەنیا ئەمشەو،
بۆ ساتێک خەو!
وا شەو هات، شەو!
پێشکەشم کە وچانێک خەو
یا هەر نەبێ، تەنیا ساتێ
مێشکم سڕ کە، بیدەرێ بەنگ...
گەر نەشخەوێ،
لە کار کەوێ وەک هی دەبەنگ،
ئەی خوای خەوتن!
وا دوو ساڵە نوێژ دەکەم، هانا دێنم،
ئەژنۆم لەژێر پێیانی تۆ دەچەمێنم،
تاکوو ساتێک بیر و هۆشم لە کار بخەی،
ئۆقرە بگرم،
پێڵوو داخەم،
بڵێم ئۆخەی!
***
ئەی خوای خەوتن!
وەک دەبینیت
نەوتەمەنم، تین و تاوم،
خوێنی گەرم و ماسوولکەی لەش،
شیلەی دڵ و پرشەی چاوم
وا خەریکی ماڵئاوایین
لە ئێسقان و پێستی ماوم!
دە ئێستاکەش،
نەچووە و بچێ، هێشتاکە هەم،
خوێنم گەرمە و ئاسۆی هیوا بەدی دەکەم.
کەوابێ... ها... نیوەی ژینم لێ بسێنە،
تەنیا ساتێک دڵنیام کە، بمخەوێنە.
***
ئەی خوای خەوتن!
جڵەوگری تەنسرەوتن،
دەنگ بنێرە بۆ من، هەمووم،
بڵێ، ئەی لەش،
دە بسرەوە،
دەمی خەوە
بڵێ: پێڵوو
خاو بە، بنوو
بڵێ: ئەی یاد،
بپێچەوە بیرەوەری،
بیرەوەریی ڕۆژانی خۆش لەگەڵ پەری.
بڵێ: ئەی سۆز،
ئەندێشەکەی تەلیسماوی، بیری ڕەوان،
بڕۆن... هەموو
دەست کەنە مل فریشتەکەی شیعری شەوان
بە جێی بێڵن تەنیا ئەمشەو،
بۆ ساتێک خەو!