ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو بتی شکاو
١٠. باسم بکەن
باسم بکەن، تا دەتوانن باسم بکەن!
دووڕووانیش با بێنە لام کاسم بکەن!

مە بەزیوم، ناشاعیرم، گۆشەگیرم!
هەلپەرستم، خۆپەرستم، تەسکە بیرم!

باسم بکەن، تا کاژێڕتان١ لێک دەترازێ
گەر شەو نەبێ، ڕۆژ چی هەیە پێی بنازێ؟ !

شاڵاو بێنن،
سەری خۆتان بدەن لە کێو،
بگرن وەکوو کورتەباڵا داوێنی دێو

باسم بکەن،
کۆڕ ببەستن، باسم بکەن
باسم بکەن،
هەڵببەستن، باسم بکەن

بەڵکوو ناوم وەکوو هاڵاو، بە ئازایی
هەڵسێ لەسەر گڕی قینتان بۆ بەرزایی!

١. کاژێڕ: شەویلاک، شەویلە
(١٩٦٨ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit