ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
٥. چەند پەیڤێک: بەشی دووهەم
من دوژمنێکی بابەکوشتەی براکوژیم.
لە ساڵانی دوور وڵاتیمدا، چەند خۆم بە پەڕاگەندەی سیاسەتی شۆفێنیستانەی داگیرکەرانی کوردستان زانیوە، زێتریش خۆم به پەڕاگەندەی سیاسەتی کورد کوژانەی حیزبەکانی کوردستان زانیوە. بۆیە ئەوەی لە دەستم بێ و پێم بکرێ، دژی براکوژی دەیکەم و دەیڵێم.
هیچ شتێک لای من پاکانە بۆ براکوژی ناکا.
گەمارترین، نامەردانەترین، بێشەرەفانەترین شەڕ؛ شەڕی براکووژیە...
ئەوەشی باوێ سەرێ، کە کوردستان خۆی لە خۆیدا وڵاتێکی داگیرکراوی پێشیلکراوی دابەشکراوی خێر و بێر دزراوە.
شەڕی براکوژی، لە وڵاتێکی وەک کوردستاندا لە خۆکوژی بەولاوە چی دی نییە.
کە شیعرەکانم دەخوێنیتەوە، پێت وایە زماندرێژیم کردووە؟
زێدەڕۆییم کردووە؟
توندم؟
بریا...
سەد بریا...
زێتر شارەزای فەرهەنگی زمانی کوردی بام و لەم وشە و تەعبیرانە مزرترم زانیبا!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit