ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
٣١. خۆڕا عەیامێک...
خۆڕا عەیامێک چەنەی خۆم شل کرد!
لەگەڵ تاپۆدا جاڕی جەنگم دا و
تیغی مووکاری زمانم کول کرد.
مخابن عومری گوڵم بە با دا
مخابن هێندەم خەنجەر لە کا دا.
جێم ئێرە نییە؛
ئێستا تێدەگەم، بێهوودە ماندووم...
من مەتەڵێکم،
ئەستێرەکانی گەردوونێکی تر
دایانپەڕاندووم.

ئێستا حاڵیم،
ئەو گەورانەی لەگەڵیاندا شەڕم جاڕ دا
دەیان ساڵە
فیرعەونی مۆمیاکراوی... . تابووتزێڕن،
گورگی دووپێی نێزیک و دوور
چواردەستەکی بە شاراندا دەیانگێڕن.
ئیدی تەواو!

نیازم وایە
خەنجەرەکەم فڕێ بدەم
زرێیەکەم دابماڵم...
ڕمبەکەی خۆم بە دیواردا هەڵپەسێرم
ئەوان مردوون،
کەس به مردوو نەوێراوە
هەتاکوو من پێی بوێرم!

١٩٩٨/٢/١٨ هێلسنکی
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit