ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
تا پرتەقاڵ و مۆز و سێو مابن
کۆبوونەوەکان قەت تەواو نابن
گەر دەتانەوێ
ئەو سیسارکانە، وەک کەو، کەوی کەن
لە بەغدا چۆنن
لە کوردستانیش
کوولەکەی سەریان وا پێ نەوی کەن؛

توخوا، ئەمجارە، کە کۆبوونەوە
چەرەز و میوەی سەر مێزەکانیان
هەموو وەلا نێن
هێسکوپرووسکی ئەنفالەکانیان
لەبەردەم دانێن!

٢٠٠٣ هێلسنکی
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit