ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
٣. بەرکوڵی چاپی نوێ: بەشی سێهەم
لە کاتێکدا ئەم پێشەکییە دەنووسم، ئەنجامەکانی براکوژی لە بەر چاون و هۆیەکانیشی، بە تایبەتی سامانی مفت و دەسەڵاتی بێسنوور، وەک شیری لە کالان دەرکێشراو، هێشتا هەڕەشە لە گەلی کوردستان و یەکێیتی وڵاتەکەی دەکەن.
براکوژی تاوانێکی هەرە گەورەیە بەرامبەر بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکمان ئەنجام دراوە. دڵنیام نەوەکانی داهاتوو، پاکانە بۆ هەڵوێستی توندم دەکەن؛
کە ساڵانێکی دوور و درێژە باجەکەی بە زێدەوە دەدەم.
با ئەم دیوانۆکەیە، دادگەیەکی مەعنەوی بێ بۆ بازرگانانی براکوژی، کە هیچ دادگەیەکی تریان نەبینی و پێشبینیش ناکرێ لەمەولا بیبینن!

٢٠٠٥/٥/٥ ــ هێلسنکی
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit