ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
٢. بەرکوڵی چاپی نوێ: بەشی دوهەم
پڕیشکی نەگریسی دووبەرەکییەکەی ١٩٦٤ لە سەرەتادا لە باشووری کوردستان وەک قارچی ژەهراوی هەڵتۆقی، بەڵام هێندەی نەبرد، وەک گەرای شێرپەنجە، دەمار بە دەمار، جۆمگە بە جۆمگە، شانە بە شانە سەرتاپای بەدەنی لە خۆڕا کەنەفت و بنێسی نیشتمانەکەمانی تەنییەوە.
براکوژی چەند وەچەیەکی نائومێد کرد و بووە لەمپەری بەردەم بڵاوبوونەوەی هەستی سەربەخۆییخوازی.
حیزب حیزبانێی خێڵەکییانە نەیهێشت ئەو وزەیەی لە توێیەکانی گیانی کوردستانییاندا خۆی مەڵاس دابوو کۆبکرێتەوە و بخرێتە گەڕ بۆ خۆڕاپسکاندن لە کۆت و بەندی کۆیلەیی.
براکوژی ئەنجامی نەبوونی بەرنامە و ستراتیژ و پرۆژەی سەربەخۆیی و مەسەلەیەکی سێنترالە.
تا کۆمەڵێک ڕەمز و بەهای هاوبەش زەینی نەتەوەییمان پێک نەهێنن، مێشکمان هەر خانەخانە دەبێ و هەر خانەیەکیش حیزب-عەشیرەتێک داگیری دەکا.
کاتی ئەوە هاتووە لەوە بگەین و دانی پێدا بنێین، کە ئێمە نەک هەر گەورەترین نەتەوی بێ دەوڵەتین؛ بەڵکوو گەورەترین نەتەوەی بێ پرۆژەی دەوڵەتیشین.
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit