له ڕوخساری شیعر گه‌ڕێن، خه‌مخواری کورد
تا کرێت و ناشیرین بێ ڕوخساری کورد
منداڵ و شێت ڕاستگۆن
منیش منداڵێکی سه‌ر سپیم و
سه‌رشێتێکی لاساری کورد
زارم شیعری پێدا نایێ
له هه‌ژمه‌تی ورگ و قه‌ڵه‌م چاو شۆڕانی ده‌رباری کورد
وه‌ک کاولی چه‌قه‌نه‌یان هه‌دا نادا
بۆ گه‌مبۆڵ و جه‌للادانی قۆچداری کورد...
خه‌ونێکم دی:
له‌م خه‌وه‌دا ئاهرومه‌زده گه‌ڕا بۆ‌وە
نیشتیمانی که‌ڤناری کورد
هه‌وری ئاسمان لاڵوپاڵ بوو
له‌به‌ر زرمه‌ی گه‌ڕی شایی و
هاتوهه‌وی شاسواری کورد!
به‌یانییان ئاوێزانی گزنگ ده‌بووم
تێمده‌چریکاند بۆ خاک، ئاڵا، ئاکاری کورد
ئێوارانیش ڕێی ژوانم گوڵڕێژ ده‌کرد
بۆ کوڕگه‌ل و کیژوکاڵی دڵداری کورد
گوتم: ئۆخه‌ی خۆ لۆتییه‌که‌ی به‌غدای ڕاونا
خڕکه‌به‌ردو خوتره‌داری هه‌ژاری کورد.
ئۆخه‌ی ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م، ئۆخه‌ی بێرکۆت ١
ئۆخه‌ی بێشه‌و چه‌م و کێڵگه‌و به‌یاری کورد
ئۆخه‌ی ئاسمان
ئۆخه‌ی زه‌وی، ئه‌ستێره و مانگ
ئۆخه‌ی هاوین، پایز، زستان، به‌هاری کورد
ئۆخه‌ی ماچی ئازیزانی ڕوو هه‌تاوگاز
ئه‌شکی عومرێک چاوه‌نواڕی دیداری کورد...
ئۆخه‌ی ئاوی زنه و کانی، دۆی کونده‌ڵان
ئۆخه‌ی خه‌وی بن سابات و ده‌واری کورد
ئۆخه‌ی مه‌رگی ناو ئازیزان
چوونه ژوانی تاهه‌تایه‌ی
خاک و خۆڵی بۆنداری کورد!
له‌م خه‌وه‌دا هاوارم کرد 'خه‌ونه، مه‌ڕۆ'
له خه‌ویشدا خوا نه‌هاته هاواری کورد!
کاتێ هه‌ستام، چ ببینم؟ ته‌راتێنه؛
ته‌راتێنی گۆڕهه‌ڵکه‌نه و که‌متیاری کورد!
نه کرمم بچمه ژێر زه‌وی
نه باڵدارم بچمه ئاسمان
ئه‌دی چبکه‌م، کردگاری کورد؟
ده‌کشێمه‌وه – ته‌وری تکریت چاوه‌ڕێمه
ده‌ڕۆمه پێش – ڕه‌ببانی و حیکمه‌تیاری کورد ٢
ئه‌وان هه‌ردووک،
ده‌می تیژی یه‌ک مه‌قه‌ستن
بۆ بڕینی به‌ندی دڵی داخداری کورد:
چاو له به‌غدا
قوون له تاران
گوێچکه له شام
له ئه‌نقه‌ره‌ش قه‌مته‌ر کران که‌وماری کورد!
له زمان و سه‌ر بێزارم...
دیسان چاوم له ئێوه‌یه
زارۆیانی نه‌داری کورد
سه‌رێکی دی به ئه‌ستۆوه بنوسێنن
زمانێکی دی بخه‌نه ناو زاری کورد
له دایکبن هه‌تا ئێوه نێنه دونیا
خوێنی تازه‌ی تێ ناگه‌ڕێ ده‌ماری کورد.
پارێز بکه‌ن،
له سفلسی بیری ده‌ڵبی بنپژاومان
له ئایدزی ڕه‌فتاری کورد
گومان بکه‌ن له‌مان، له‌وان، له دار، له به‌رد
گه‌رنا له کێ وه‌پاشکه‌وتوون سه‌رداری کورد؟
له دامێنی کێن سه‌رخێڵی هوتۆ و توچچی ٣
داشه‌هاره‌ی هه‌رچوار ده‌ور و که‌ناری کورد؟
ئه‌و بۆکاسە ٤ و پۆڵ پۆتانه ٥ له کوێوه دێن
بۆ گێڕانی ئاشه‌خوێن و کوشتاری کورد؟
'له دایکبن کوڕانی سه‌ده‌ی ئاینده
هه‌ڵۆیانی گه‌رده‌نبه‌رزی کۆساری کورد
له دایکبن هه‌ڵگرانی چرای زه‌رده‌شت
په‌ریزاده و شۆڕه‌سواری دێ و شاری کورد
له دایکبن ژه‌نگی مێژوو داپۆشۆرن
با گوێی دنیا بئه‌نگێوێ بڕیاری کورد! '

١. بێرکۆت: ناوی ئەو گوندەیە کە پەشێو لێی له دایکبووە
٢ـ ڕه‌ببانی و حیکمه‌تیار: جوتێک سه‌رکرده‌ی به خوێنی سه‌ری یه‌ک تینووی ئه‌فغانستانن.
٣. هۆتۆ و توچچی: دوو هۆزن له ڕوانده و بوروندی دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌ک و هۆی ماڵوێرانی ئه‌و دوو وڵاته‌ن.
٤. بۆکاسه: سه‌رۆکی کۆلکه‌خوێنده‌وار و دواتر ئیمپڕاتۆڕی خوێنمژی ئه‌فریقای سێنترال ١٩٦٦-١٩٧٩.
٥ـ پۆڵ پۆت: سه‌رۆکی که‌مبۆدیا که له (١٩٧٥ – ١٩٧٩) به ناوی کۆمۆنیزم دوو – سێ ملیۆن که‌سی ' شارنشینی 'ته‌مبه‌ڵ' و بورژوا' ی حه‌واڵه‌ی ئه‌و دنیا کرد.
فەرهەنگۆک؛
هەژمەت؛ سوێ، داخ، حەسرەت
گەمبۆڵ؛ گۆڵەسەگی پیر
کەڤنار؛ دێرین، زۆر کۆن
خوترەدار؛ داری ئەستوور و پتەو
بێرکۆت؛ یەکێک لە دێیەکانی سەر بە هەولێرە، (زێدی شاعیر)
ڕووهەتاوگاز؛ ڕوخساری هەتاوبردوو
دۆی کوندەڵان؛ دۆی مەشکە
دەوار؛ چادر، خێوەت، ڕەشماڵ
تەراتێن؛ ڕاکردن و غاردان
قەمتەر کردن؛ بەستنی دەمی حەیوان
کەومار؛ جۆرە مارێکە دەنگێکی تایبەتی هەیە و وەک کەو دەخوێنێ
سفلس؛ سفلیس نەخۆشێکی شوێنی نێرینەیی پیاوانە کە بە هۆی نزیکی دەگەڵ ژنی خراپە دێتە پێشێ.
دەڵب؛ فشوفۆڵ
بنپژاو؛ بە واتای کݘێکە کە کچێنی خۆی دۆڕاندبێ، لێرەدا بیرێکە کە ببێتە هۆی ئابڕووچوون
ڕەببانی و حیکمەتیار؛ جووتێک سەرکردەی بە خوێنی سەری یەک تینووی ئەفغانستانن.
هوتۆ و توچچی؛ دوو هۆزن لە ڕواندە و بوروندی. دوژمنی سەرسەختی یەک و هۆی ماڵوێرانی ئەو دوو وڵاتەن.
بۆکاسە؛ سەرۆکی کۆلکەخوێندەوار و دواتر ئیمپراتۆری خوێنمژی ئەفریقای سێنترال (١٩٦٦-١٩٧٩)
پۆڵ پۆت؛ سەرۆکی کەمبۆدیا کە لە (١٩٧٥-١٩٧٩) بە ناوی کۆمۆنیزم دوو - سێ ملیۆن کەسی 'شارنشینی تەمبەڵ' و 'بورژوا'ی حەواڵەی ئەو دنیا کرد.