بۆ بێدەنگی،
ئەی قەڵەمە دەنووکسوورە ئاتەشیەکەم؟ !
ئامان! پەنام هێنا بەرت
قیژەیێ، تەکانێ، گوڕێ...
با زەردەشتمان لە خەو ڕابێ،
ئاهورامان سەر هەڵبڕێ...
ئەمانە چین لەسەر ملمان هەڵتۆقیون؟
سەری مرۆن؟
یا ملیۆنان گوێ بەر قاشۆی چەند سیخوڕێ؟ !
ئەی قەڵەمە دەنووکسوورە ئاتەشیەکەم؟ !
ئامان! پەنام هێنا بەرت
قیژەیێ، تەکانێ، گوڕێ...
با زەردەشتمان لە خەو ڕابێ،
ئاهورامان سەر هەڵبڕێ...
ئەمانە چین لەسەر ملمان هەڵتۆقیون؟
سەری مرۆن؟
یا ملیۆنان گوێ بەر قاشۆی چەند سیخوڕێ؟ !
١٩٩٧/٦/٩ ستۆکهۆڵم