ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو › سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور ›
٩٥. خۆزگە سنگم ماڵێک دەبوو
خۆزگە سنگم ماڵێک دەبوو،
وەک هەرماڵی.
ئەوسا دڵی کەنەفتی خۆم ناچار دەکرد،
شەوێک، ڕۆژێک، هەرنا... بەینێ...
خۆی لە شاخ و شاخنشینان ڕاڕفێنێ
بێتەوە نێو ماڵێژگەی خۆی،
سەرخەوێکی قووڵ بشکێنێ.
٢٠١٥/٧/١٢ - تالین-ڕیگا
لاپەڕەی ٢٣٧
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit