شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: خۆزگە سنگم ماڵێک دەبوو سەبارەت: ٢٠١٥/٧/١٢ - تالین-ڕیگا - لاپەڕەی ٢٣٧ - نووسین: خالید قادری خۆزگە سنگم ماڵێک دەبوو، وەک هەرماڵی. ئەوسا دڵی کەنەفتی خۆم ناچار دەکرد، شەوێک، ڕۆژێک، هەرنا... بەینێ... خۆی لە شاخ و شاخنشینان ڕاڕفێنێ بێتەوە نێو ماڵێژگەی خۆی، سەرخەوێکی قووڵ بشکێنێ. ++++++++++++++++++++++