ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کزەبایەک
شەوی پایز سەرادووی نا.
بۆ کەمۆکەیەک گەرمایی
بە ئاستەم لە پەنجەرەی دا،
شەو درەنگ بوو، نەمکردەوە.
جاری دووەم،
جاری سێیەم،
جاری بیستەم...
گوڕی بەست و
زریکاندی و لێی دایەو
خۆم نەبان کرد،
بۆ دنیای خەو خیاڵاتم پێچایەوە.
بۆ بەیانی کە سەیرم کرد،
جێچنگۆڵەی جانەوەرێک
لەسەر جامی پەنجەرەکەم بەجێ مابوو، . ماڵوێران خۆم!
ئەوەی بە بای تێگەیشتم،
گیاندارێکی سەراسیمەی بێنەوا بوو!
٢٠١٦/٢/٢١ - هێلسنکی
لاپەڕەی٢٣٥,٢٣٦
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit