شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: کزەبا سەبارەت: ٢٠١٦/٢/٢١ - هێلسنکی - لاپەڕەی٢٣٥,٢٣٦ - نووسین: خالید قادری کزەبایەک شەوی پایز سەرادووی نا. بۆ کەمۆکەیەک گەرمایی بە ئاستەم لە پەنجەرەی دا، شەو درەنگ بوو، نەمکردەوە. جاری دووەم، جاری سێیەم، جاری بیستەم... گوڕی بەست و زریکاندی و لێی دایەو خۆم نەبان کرد، بۆ دنیای خەو خیاڵاتم پێچایەوە. بۆ بەیانی کە سەیرم کرد، جێچنگۆڵەی جانەوەرێک لەسەر جامی پەنجەرەکەم بەجێ مابوو، . ماڵوێران خۆم! ئەوەی بە بای تێگەیشتم، گیاندارێکی سەراسیمەی بێنەوا بوو! ++++++++++++++++++++++