ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کاتێ دەنگت،
وەک مێرگۆڵەی بەر شنەبا،
بۆنپۆش دەکا سەرانسەرم،
گیان باڵ دەگرێ و
جێ دەهێڵێ تۆڕی جەستەی تەنگەبەرم
وای، سیحری دەنگ چی لێ کردووم،
بە دەرچوونی گیان لە جەستە بەختەوەرم!
٢٠١٤/١٢/٢٥ - هێلسنکی
لاپەڕەی٢٢٢
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit