شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: تەلەفۆن سەبارەت: ٢٠١٤/١٢/٢٥ - هێلسنکی - لاپەڕەی٢٢٢ - نووسین: خالید قادری کاتێ دەنگت، وەک مێرگۆڵەی بەر شنەبا، بۆنپۆش دەکا سەرانسەرم، گیان باڵ دەگرێ و جێ دەهێڵێ تۆڕی جەستەی تەنگەبەرم وای، سیحری دەنگ چی لێ کردووم، بە دەرچوونی گیان لە جەستە بەختەوەرم! ++++++++++++++++++++++