ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
سەد مەخابن،
لە مەڵبەندی پەریزدان
پیاو ئەوەندە گیانمردەڵە و دڵپەڕپووت١ بێ:
بمرێ و جارێک نەچێتە ژوان،
هەر ئاشقی کورسییەکی ڕەقوڕووت بێ!

فەرهنگۆک
١. دڵپەڕپووت:
پەڕپووت، شڕوو، نابووت، لەبەریەک هەڵوەشاوە و بێوەج و لە کەڵک کەوتوو/دڵپەڕپووت: دڵپەرێشان
٢٠١٤/٣/٢٠ - هێلسنکی
لاپەڕەی ٢١٢
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit