ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئەرێ بەڕاست،
کە شیعری من دەخوێنەوە،
لێرە و لەوێ، هەوار دەخەن؟
چەخماخەی چاوم دەبینن؟
هەست بە شواری دەنگم دەکەن؟
بە گوڕترە لە گورپەی دڵ،
لە فڕکەفڕکی لێدانی...
بەڵام چبکەم،
کە ڕۆژ ڕۆژی گوللە و نەوتە،
نەک چنینی شیعر و جوانی!
٢٠١٢/٦/٢٦ - هێلسنکی
لاپەڕەی ٢١٣,٢١٤
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit