ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
٨٠. کە یەکەم جار من ئاشق بووم...
کە یەکم جار من ئاشق بووم
دڵی سپیم، سپی سپیم،
لە پێک بەفری یەک شەوە بوو.
کە یەکمجار من ئاشق بووم،
دڵی گەرمم، گەرم گەرمم،
پەندێکی ڕۆۆتی گەش بوو.
کە یەکەم جار من ئاشق بووم
لەش هەمووی گیان، بیانیش لەش بوو.
دنیا تازە سەرپێ دەکەوت،
پشکۆ بەفر و
بەفر پشکۆی لە باوەش بوو!
٢٠١٣/١٠/٢٩ - هێلسنکی
لاپەڕەی ٢٠٨,٢٠٩
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit