ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
٧٨. خۆزگەیەکی درەنگوەخت
نێوان عەشق و نەیاریمان هەودایەک بوو.
نە پێکەوە هەڵمان دەکرد،
نە بێ یەکتر دەمانتوانی،
بە ئاورینگێک هەڵدەگیرساین،
دادەمرکاین بە تنۆکێک دلۆڤانی!
هەندێ جاران،
وەک دوو زارۆ،
لەسەر هیچ و هەر لەخۆڕا،
وا لە یەکتر دەهری دەبووین،
چاومان گڕ و
لالێومان کەفی دەردەدا.
دەستبەردانمان هەر جارێک و یەکجاری بوو،
خۆزگە دەستمان هەموو ڕۆژێ لێک بەردەدا!
٢٠١٢/٨/١٦-ڕیگا
لاپەڕەی ١٩٩,٢٠٠
نووسین: ڕێزان عەلیپوور

پەراوێز edit