شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: خۆزگەیەکی درەنگوەخت سەبارەت: ٢٠١٢/٨/١٦-ڕیگا - لاپەڕەی ١٩٩,٢٠٠ - نووسین: ڕێزان عەلیپوور نێوان عەشق و نەیاریمان هەودایەک بوو. نە پێکەوە هەڵمان دەکرد، نە بێ یەکتر دەمانتوانی، بە ئاورینگێک هەڵدەگیرساین، دادەمرکاین بە تنۆکێک دلۆڤانی! هەندێ جاران، وەک دوو زارۆ، لەسەر هیچ و هەر لەخۆڕا، وا لە یەکتر دەهری دەبووین، چاومان گڕ و لالێومان کەفی دەردەدا. دەستبەردانمان هەر جارێک و یەکجاری بوو، خۆزگە دەستمان هەموو ڕۆژێ لێک بەردەدا! ++++++++++++++++++++++