ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ژینم هەمووی سەرکێشی بوو.
کە دەشمرم مەمشارنەوە،
لەسەر زەوی درێژم کەن.
دڕێژم کەن،
هەر بە ڕووتی... وەکو ئادەم...
با بۆ دواجار سەرکێش بم و
خۆم لە داب و نەریت لادەم:
من دەمەوێ
سەرانسەری زەوی ڕاخەم
ئاسمان خڕی بە خۆم دادەم.
٢٠١٢/٤/٢ - ڕیگا
لاپەڕەی ١٨٨,١٨٩
نووسین: ڕێزان عەلیپوور

پەراوێز edit