ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
من ناترسم
نەوەیەک بێ لە یادم کا.
دەربەستیش نیم
ئەگەر شیعرم
بەرگەی خۆری ڕۆژگار نەگرێ،
هێندەم بەسە
ئەم جەنگەڵە دەرپێدڕە جێ بهێڵم و
تف لە کێلی گۆڕم نەگرێ.
ڕیگا-٢٠١٣/٤/٢
لاپەڕەی ١٨٦,١٨٧
نووسین: ڕێزان عەلیپوور

پەراوێز edit