لە خۆم عاشقتر هەر دار شک دەبەم،
هەر دار، دار و بەس.
ئەو ئامێزی خاک بەرنادا و نادا،
گەر داشێپاچن...
ئاگریشی دەن... هەتا دوانەفەس...
نە دفڕێ و نە دەڕوا،
نە دڵ دەگۆڕێ،
نە گازەندەیەک دەکا لای هیچ کەس.
لە خۆم عاشقتر هەر دار شک دەبەم،
هەر دار، دار و بەس!
هەر دار، دار و بەس.
ئەو ئامێزی خاک بەرنادا و نادا،
گەر داشێپاچن...
ئاگریشی دەن... هەتا دوانەفەس...
نە دفڕێ و نە دەڕوا،
نە دڵ دەگۆڕێ،
نە گازەندەیەک دەکا لای هیچ کەس.
لە خۆم عاشقتر هەر دار شک دەبەم،
هەر دار، دار و بەس!