شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: خۆپەرەستی سەبارەت: ٢٠١٢/٤/٢ - ڕیگا - لاپەڕەی ١٨٨,١٨٩ - نووسین: ڕێزان عەلیپوور ژینم هەمووی سەرکێشی بوو. کە دەشمرم مەمشارنەوە، لەسەر زەوی درێژم کەن. دڕێژم کەن، هەر بە ڕووتی... وەکو ئادەم... با بۆ دواجار سەرکێش بم و خۆم لە داب و نەریت لادەم: من دەمەوێ سەرانسەری زەوی ڕاخەم ئاسمان خڕی بە خۆم دادەم. ++++++++++++++++++++++