کیژۆڵەیەک،
بەژنێک بۆنی پونگەڵانی دوای ڕەهێڵە،
( زۆر بئ پەروا
لەوەی کە دێ... لەوەی دەڕوا... )
بە ناو ژاوەژاوی شارا،
شلک شلک شەقام دەبڕێ.
ساتەوەختێک
وەکوو نۆما نێسکە دەکا،
جارناجارێک دەڵێی دەفڕێ...
لەسەر مێرگی پاراوی ڕووی
خەندەیەکی دیار و نادیار،
وەک خۆر هەڵدێ ئاوا دەبێ،
ئاوا دەبێ و هەڵدێتەوە.
ئاخ، زات ناکەم لێی بپرسم،
دەچێتە ژوان یا دێتەوە!
بەژنێک بۆنی پونگەڵانی دوای ڕەهێڵە،
( زۆر بئ پەروا
لەوەی کە دێ... لەوەی دەڕوا... )
بە ناو ژاوەژاوی شارا،
شلک شلک شەقام دەبڕێ.
ساتەوەختێک
وەکوو نۆما نێسکە دەکا،
جارناجارێک دەڵێی دەفڕێ...
لەسەر مێرگی پاراوی ڕووی
خەندەیەکی دیار و نادیار،
وەک خۆر هەڵدێ ئاوا دەبێ،
ئاوا دەبێ و هەڵدێتەوە.
ئاخ، زات ناکەم لێی بپرسم،
دەچێتە ژوان یا دێتەوە!