شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: هەڕەت سەبارەت: ٢٠١٢/٧/١ - ڕیگا - لاپەڕەی ١٦٥,١٦٦ - نووسین: خالید قادری کیژۆڵەیەک، بەژنێک بۆنی پونگەڵانی دوای ڕەهێڵە، ( زۆر بئ پەروا لەوەی کە دێ... لەوەی دەڕوا... ) بە ناو ژاوەژاوی شارا، شلک شلک شەقام دەبڕێ. ساتەوەختێک وەکوو نۆما نێسکە دەکا، جارناجارێک دەڵێی دەفڕێ... لەسەر مێرگی پاراوی ڕووی خەندەیەکی دیار و نادیار، وەک خۆر هەڵدێ ئاوا دەبێ، ئاوا دەبێ و هەڵدێتەوە. ئاخ، زات ناکەم لێی بپرسم، دەچێتە ژوان یا دێتەوە! ++++++++++++++++++++++