ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
شەپۆلم دیوە
خۆی وا لە کەنار ڕاپسکاندووە،
گوتوومە ئیدی ناگەڕێتەوە..
لێ، جار لەدوای جار،
دەگەڕێتەوە، بە گوڕتر، بەغار،
وای، خوایە گیان،
چەند لە یەک دەچین:
من لە شەپۆل و ژنیش لە کەنار!
٢٠١٢/١/٣١ - هێلسنكی
لاپەڕەی ١٦٣,١٦٤
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit