ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لە مناڵیمدا
خوێنی چۆلەکەی
سەر لکوپۆپی دارانم زۆر ڕشت.
کە لاوێنیش هات
تینوێتیی باوەش هەر نەشکا و نەشکا،
عەشقێک دەهات و عەشقێکی دەکوشت.
ئێستاش کە وەرزی هێوربوونەوەی
بڵێسەکانە،
ئێستاش، کە جەنگەی پرتە و ترووکەی
مۆمە ڕەنگزەردە و بنێسەکانە،
شەوگاران زۆرجار
چۆلەکەی پێکراو،
بە باڵەتەپە جووکەی وەک ئەوسا،
خەوم دەزڕێنن.
ئازیزان یەک یەک
دێنەوە و خۆیان
بە ژێی گیانمەوە دادەلەقێنن!
١٩٩٣/١٠/٢٣ - مۆسکۆ
لاپەڕەی٢٢،٢٣
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit