ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
خۆر بڵندە و
شیرینەکەم هێشتا لە گەرمەی خەودایە.
چۆن بێداری بکەمەوە و
کانیاوی ڕووی نەشڵەقێنم،
چۆن، خودایە؟
خۆم دەزانم
چۆن کولیلکی١ مێرگ و باخان وە ئاگا دێن...
خۆزگە منیش
پەپوولە... یا... هەنگ بوومایە!

١. کولیلک: کولووک، کوڕێک، شکۆفە یا گوڵی گژوگیا و دار.
١٩٩٣/١٠/٢١ - مۆسکۆ
لاپەڕەی ٢٠،٢١
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit