شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: ویژدان سەبارەت: ١٩٩٣/١٠/٢٣ - مۆسکۆ - لاپەڕەی٢٢،٢٣ - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew لە مناڵیمدا خوێنی چۆلەکەی سەر لکوپۆپی دارانم زۆر ڕشت. کە لاوێنیش هات تینوێتیی باوەش هەر نەشکا و نەشکا، عەشقێک دەهات و عەشقێکی دەکوشت. ئێستاش کە وەرزی هێوربوونەوەی بڵێسەکانە، ئێستاش، کە جەنگەی پرتە و ترووکەی مۆمە ڕەنگزەردە و بنێسەکانە، شەوگاران زۆرجار چۆلەکەی پێکراو، بە باڵەتەپە جووکەی وەک ئەوسا، خەوم دەزڕێنن. ئازیزان یەک یەک دێنەوە و خۆیان بە ژێی گیانمەوە دادەلەقێنن! ++++++++++++++++++++++