ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئەم جیهانە، چەند پیریش بێ،
هەموو ڕۆژێ
لە هەناویا
ماسی گەرا دادەنێن و
توولەنەمام پەلداوێن و
مەل هێلانەی نوێ چێ دەکەن؛
تەرزی ڕەزان، ناسک ناسک،
لەبەر هەتاو خۆ هەڵدەخەن.
منیش وەکوو ئەم دنیایەم:
بەتەمەندا سەریش کەوم،
هەموو ڕۆژێ
لە ماڵۆچکەی گیانی مندا
زارۆیەکی زیتەڵانە چاو هەڵدێنێ،
پێ هەڵدەگرێ و دەشنێتەوە.
وردەماسیی خزی خەیاڵ گەرا دەخەن،
کۆدێک دەشکێ و
گەنجینەیەک دەکرێتەوە!
٢٠١٢١/١/٥-ڕیگا
لاپەڕەی ١٤٩,١٥٠
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit