شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: من و دنیا سەبارەت: ٢٠١٢١/١/٥-ڕیگا - لاپەڕەی ١٤٩,١٥٠ - نووسین: خالید قادری ئەم جیهانە، چەند پیریش بێ، هەموو ڕۆژێ لە هەناویا ماسی گەرا دادەنێن و توولەنەمام پەلداوێن و مەل هێلانەی نوێ چێ دەکەن؛ تەرزی ڕەزان، ناسک ناسک، لەبەر هەتاو خۆ هەڵدەخەن. منیش وەکوو ئەم دنیایەم: بەتەمەندا سەریش کەوم، هەموو ڕۆژێ لە ماڵۆچکەی گیانی مندا زارۆیەکی زیتەڵانە چاو هەڵدێنێ، پێ هەڵدەگرێ و دەشنێتەوە. وردەماسیی خزی خەیاڵ گەرا دەخەن، کۆدێک دەشکێ و گەنجینەیەک دەکرێتەوە! ++++++++++++++++++++++