ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
چەند سەیری خۆت دەکەی بکە،
لە بنپێوە تا تۆقی سەر.
هەر چۆنی خۆت دەخەمڵێنی بخەمڵێنە،
سەرپشک بە و ئازادەسەر!
منیش لێرە،
بەدگومانی وەها دڵی کرمێ کردووم،
زۆر نەماوە بتوێتەوە.
بیرم هەروا
دەوراندەوری
ئەو ئاوێنە باڵابەرزە چاوباشقاڵە
دەخولێتەوە...
نازانم چۆن کوێری بکەم،
تا نەتوانێ
ئەوەندە لێت وردبێتەوە!
٢٠١١/٦/٢٩ - ڕیگا-تالین
لاپەڕەی ١٢٩,١٣٠
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit