شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: بەدگومانی سەبارەت: ٢٠١١/٦/٢٩ - ڕیگا-تالین - لاپەڕەی ١٢٩,١٣٠ - نووسین: خالید قادری چەند سەیری خۆت دەکەی بکە، لە بنپێوە تا تۆقی سەر. هەر چۆنی خۆت دەخەمڵێنی بخەمڵێنە، سەرپشک بە و ئازادەسەر! منیش لێرە، بەدگومانی وەها دڵی کرمێ کردووم، زۆر نەماوە بتوێتەوە. بیرم هەروا دەوراندەوری ئەو ئاوێنە باڵابەرزە چاوباشقاڵە دەخولێتەوە... نازانم چۆن کوێری بکەم، تا نەتوانێ ئەوەندە لێت وردبێتەوە! ++++++++++++++++++++++