ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور
٣١. خەیاڵم لەناو فڕۆکەدا
هەزار بریا من دەمزانی،
ئەم ئاسمانە،
ئەگەر چەترە،
هەتا کەیە هەڵدرانی؟
ئەگەر دەریای هەڵواسراوی سەرنخوونە،
کەیە ڕۆژی قیامەتی هەڵڕژانی؟ !
***

ئەم ئاسمانە،
گەر جامخانەی ئەستێرانە،
زۆر دەترسم ڕۆژێک، لەپڕ،
ئەستێرەک،
کەلـلەشەق و یاخی و لاسار،
سنووری خۆی پێ تەنگ بێت و
بە یەک پلار
جامخانەی داڕمێنێ و
ئەستێرەکان تووڕ داتە خوار!
٢٠١٠/١٠/١٤ - ڕیگا - لەندەن
لاپەڕەی ٩١،٩٢
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit