شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: خەیاڵم لەناو فڕۆکەدا سەبارەت: ٢٠١٠/١٠/١٤ - ڕیگا - لەندەن - لاپەڕەی ٩١،٩٢ - نووسین: خالید قادری هەزار بریا من دەمزانی، ئەم ئاسمانە، ئەگەر چەترە، هەتا کەیە هەڵدرانی؟ ئەگەر دەریای هەڵواسراوی سەرنخوونە، کەیە ڕۆژی قیامەتی هەڵڕژانی؟ ! *** ئەم ئاسمانە، گەر جامخانەی ئەستێرانە، زۆر دەترسم ڕۆژێک، لەپڕ، ئەستێرەک، کەلـلەشەق و یاخی و لاسار، سنووری خۆی پێ تەنگ بێت و بە یەک پلار جامخانەی داڕمێنێ و ئەستێرەکان تووڕ داتە خوار! ++++++++++++++++++++++