ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
چما دەشێ
لەناو ئاوێنۆچکەیەکدا،
بە یەک چرکە،
هەموو گەردوون بەدی بکەی؟
چما دەشێ
بچێتە نێو مانگ و خۆری،
جێگۆڕکێ کەی بە ئەستێرەی،
ماسییەک بیت
لەناو دەریای کپی شینی؟
من لەو ساوە باوەڕم بە پەرجۆ هەیە،
کە دڵۆپە بارانێکم
بە برژانگی تۆوە بینی!
٢٠١٠/٦/٢٩ - هێلسنکی
لاپەڕەی ٩٣،٩٤
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit