هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەر گوێ،
لرفەی ئاگری زارکی دۆزەخ و
بۆنی دووکەڵ دێ.
هەشتا ملیۆن چاو ڕووەو ڕۆژاوان،
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە هەڵدێ.
هیوای جارانم
بە مەزادخانەی مافی مرۆڤ بوو،
دەناورامەوە بێتە هیمدادم.
دەمگوت: 'چیای من بوو پەنای نووحی دا،
من قەد و چڵی داربەڕووی مادم... '
بەڵام، لەمەوالا،
ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەر بڵند دەکەم،
دەڵێم: 'هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم'.
لرفەی ئاگری زارکی دۆزەخ و
بۆنی دووکەڵ دێ.
هەشتا ملیۆن چاو ڕووەو ڕۆژاوان،
چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە هەڵدێ.
هیوای جارانم
بە مەزادخانەی مافی مرۆڤ بوو،
دەناورامەوە بێتە هیمدادم.
دەمگوت: 'چیای من بوو پەنای نووحی دا،
من قەد و چڵی داربەڕووی مادم... '
بەڵام، لەمەوالا،
ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم
سەر بڵند دەکەم،
دەڵێم: 'هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم'.