شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: عەفرینگراد سەبارەت: ٢٠١٨/٢/١٠ - ڕیگا - لاپەڕەی ٢٧٦,٢٧٧ - نووسین: خالید قادری هاڕەی ئێف شازدەم دەگاتە بەر گوێ، لرفەی ئاگری زارکی دۆزەخ و بۆنی دووکەڵ دێ. هەشتا ملیۆن چاو ڕووەو ڕۆژاوان، چاوەڕێی خۆرن، لەوێوە هەڵدێ. هیوای جارانم بە مەزادخانەی مافی مرۆڤ بوو، دەناورامەوە بێتە هیمدادم. دەمگوت: 'چیای من بوو پەنای نووحی دا، من قەد و چڵی داربەڕووی مادم... ' بەڵام، لەمەوالا، ئەگەر بپرسن لە ڕەچەڵەک و بنج و بنیادم سەر بڵند دەکەم، دەڵێم: 'هاوخوێنی پڵنگەکانی عەفرینگرادم'. ++++++++++++++++++++++