ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
جیهان قەحپەیەکی کەڕە.
جیهان قەحپەیەکی لاڵە.
هەر کەسێکی بە چۆڕێ نەوت
بەندەخوێنی نەکاتەوە،
فەرهادێکی ڕەنجبەتاڵە!
***
جیهان قەحپەیەکی کەڕە
جیهان قەحپەیەکی لاڵە.
ئەمڕۆ نییە، دەیان ساڵە،
ئەشکی چاوم
زەنگوڵ زەنگوڵ، دانە دانە،
خوێنی دڵم
دڵۆپ دڵۆپ، دانە دانە،
بۆ گەردنی شووشەنەوتێک
دەکاتە مۆریی گەردانە!
(١٩٧٩ مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit