ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
گوێتان لێمە،
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم،
جەنگێکی پیرۆز و نەمر.

گوێتان لێمە؟
من مژدەی جەنگێکم پێیە،
لە هەموو جەنگێ گەورەتر!

گوێتان لێمە؟
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم.
بێ ئەو جەنگە پەست و سووکین.
بێ ئەو جەنگە،
هەڵۆی چیا نین: نێرەمووکین.
بێ ئەو جەنگە،
ئەگەر مێژوو زەڕەبینیش لە چاو بکا
نامانبینێ، هێند بچووکین!
***
گوێتان لێمە؟
من کەڕەنای جەنگ لێ دەدەم.
جەنگێکی وا کە بۆنی ئاهەنگی لێ بێ
من نەفرەت لە جەنگێک دەکەم،
بۆ ئەوە بێ،
دنیا وەک پێش جەنگی لێ بێ!
(١٩٧٩/٣/١٥ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit