ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٧١. لە یەکەم ڕۆژی شەڕی دژواردا
لە یەکەم ڕۆژی شەڕی دژواردا،
پێش چوونە مەیدان،
نامەکانی تۆم
گشت کۆکردنەوە و گڕم تێ بەردان،
مەبادا دوژمن
وشەی پیرۆز و بەرزی دڵداری
بهاوێتە ژێر پۆستاڵی چڵکن،
***
ئێستاکەش کاتێ
ڕووی خۆم بۆ دواوە وەردەچەرخێنم،
لە ئاسۆی دووردا،
لە هەمان جێدا دووکەڵ دەبینم.
وام دێتە بەر چاو
نامەکانی تۆ ئێستایش هەر ماون.
ئێستایش بڵێسە بەری نەداون!

* بیرۆکەی ئەم شیعرە لە کایسین کولێڤ وەرگیراوه و دەسکاری کراوە.
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit