ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
من دوو کەسم
لە کاتێکدا،
لە دانسێکی تریفەیی و نەرمۆکەدا،
کەمەربەندی تۆیە دەستم،
لە هەمان کات،
لەگەڵ زارۆیانی چیادا،
لەناو گڕا شاییی مردن دادەبەستم.

من دوو کەسم-
کە تەماشای لێوم دەکەی،
بزەی ئومێدی تێ زاوە.
کە تەماشای چاوم دەکەی،
فرمێسکی تیا قەتیس ماوە.
من دوو کەسم!
(٥-٤ / ١٢ / ١٩٩٧ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit