ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کێڵگە دەسترێ بۆ باران، چیا بۆ هەڵۆ.
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان، خۆر بۆ ئاسۆ.
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە، با بۆ چرۆ.
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە، منیش بۆ تۆ.
کوردستانم، منیش بۆ تۆ!
(١٩٧٧/١٠/٥ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit