ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لەم ژیانەی پڕ هەرادا،
لە بەلەمی شەقوشڕی
بەر تەوژمی پێل و بادا،
زۆر دەترسم
بازی گیانی خەیاڵگری خۆم بزر کەم،
ماوەم نەبێ
دوو پیرۆزەی چاوەکانی تۆ نەمر کەم.
***
لە ئێستاوە
من خەمخۆری ئاسمانیشم:
پاش چاوی تۆ،
ئیدی ئاسمان چۆن بتوانێ،
بەیانییان، کە ڕادەبێ،
لە ساماڵی خۆی بڕوانێ!
(١٩٧٨/٤/٥ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit