ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئەگەر لەناو جەنگەڵێکی چڕدا ون بم،
ئەگەر لەناو زەریایەکی پەرکەمدارا ١
کەشتیم تووشی گێژەنێک بێ و سەراوبن بم:
ترسم نییە،
تا چاوی تۆ قیبلەنما و ڕێبەرم بێ.
تا چاوی تۆ نێزیکترین بەندەرم بێ.
***
خەڵک گوێ لە ڕادیۆ دەگرن.
بۆ ئەوەی کژ پێشبینی کەن.
منیش، کە ئێوارە دادێ،
تەماشای چاوی تۆ دەکەم:
دەزانم، با لە کوێڕا دێ‌؛
پلەی گەرما لە چەندەوە تا چەند دەڕوا؛
باران کام کێڵگە ئاو دەدا؛
کام دارستان، کام چیا دەشوا!

١. پەرکەم: فێ، گلاراو
(١٩٧٧/٨/١٦ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit