ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
با دێ، با دێ!
ئەمیش ئاستانەی خەلیفە هەڵیکردووە و
بە ناوگەڵی
فتوای (مەلای خەتێ)دا دێ!
***
با دێ، با دێ!
گوێتان هەڵخەن،
چۆن داربەڕوو دەنرکێنێ!
سەرنج بدەن،
چۆن کەپکەشاخ بەلادا دێ!
***
با دێ، با دێ!
دەست بە ئابڕووی خۆتانەوە بگرن، خەڵکە،
ئەگەر تۆزێک ئابڕوو مابێ،
نەک هەر کڵاو،
با سەریشمان پیرۆزی با و ڕەشەبا بێ!
(١٩٧٧/٦/٢٣ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit